قانع و قەڵەمەکەی

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 2 دقیقه  2207 مشاهده
قەڵەم! قوربانی نووکت بم، دە بێژە فەسحەت و گوفتار
وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزینەی جەوهەری ئەسرار
لە بەحری عیلمی وەحدەتدا، نەدەی لافی هونەرمەندی
نە جێگەی ئەقڵە بۆ بیر و نە ڕێگەی نوتقە بۆ گوفتار
کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد، لە بەحری فیکرەدا خنکا
کە هەر نوتقێ بەیانی کرد، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار
قەڵەم! هۆشت بە سەر خۆ بێ، نەنازی قەت بە دوو زمانی
زمانت لاڵە لەم باسە، نەنووسی شەوکەتی جەببار
فەقەت سادەی بە چۆکا بێ و بڕێژە گەوهەری تەحریر
بنووسە وەسف و ئەوسافی ڕەسووڵی ئەحمەدی موختار
لە عەرسەی کاغەزا لنگ دە، بە چالاکی وەکوو ڕەف ڕەف
لە سەر مەیدانەدا زوو وەرگەڕێ هەر وەک مەلی باڵدار
قەڵەم مەردانە نوتقی دا، جوابی دامەوە فەرمووی:
بە هیچ ئەقڵت ئەشێوێنی! خەرافەت بۆ ئەکەی ئیزهار؟
کەسێ وا بێ لە نووری حەق بە دەستی حەق جیا بووبێ
چ موحتاجە بە تەعریفی من و تۆ و یاوەر و ئەغیار
کەسێ وا بێ بە سەر پەنجەی موبارەک مانگ دوو لەت کا
وەیا ئاهوو لە خزمەتیا بە زمانی پاک بکا هاوار
کەسێ وا بێ کە دار خورما لە بن دەربێت و بێ بۆ لای
کەسێ وا بێ کە زیخی چەم لە دەسیا بێتە ئیستیغفار
کەسێ وا بێ کە جەننەت چاوەڕوانی مەقدەمی ئەو بێ
کەسێ وا بێ کە سەد روح الامينعربی بۆی بێتە خزمەتکار
ئیتر موستەغنیە قانعتخلص لە تەحریراتی عەمراعلام و زەیداعلام
سکووتت لازمە هەر تا بنووسی دەفتەر و ئەشعار