مەتەڵ بڕبڕەی پشتی وڵاتە

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  373 مشاهده
مەتەڵ بڕبڕەی پشتی وڵاتە
سەربەرزە گەرچی پەڕپووت و لاتە
لە شەش پیت پێک دێ و شەش هەتا چواری
لەناو ڕەنگانا ڕەنگێکە دیاری
شەش و دوان و یەک دەنگی لێوە دێ
سیان و دوان و چوار دەعبای تیا ئەنوێ
یەک و چوار لەگەڵ دووەم و پێنجەم
ئاوێکە لە ژار تاڵترە بە دەم
یەک تا چوار بێ سێ دەمە و هەنگوینی
هەنگوینێک بە گوێ ئەدا شیرینی
بزانی مەتەڵ کام چیای بەرزە
هەزار «نامەخوا»ت لەسەر ژین فەرزە