مەتەڵی بەدکار لە حەوت پیت پێک دێ

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  364 مشاهده
مەتەڵی بەدکار لە حەوت پیت پێک دێ
ناژی وەک ئەسپێ خوێنی خەڵک نەمژێ
یەک و دوو دەستە، پێنج و شەش و حەوت
باوەشێن ئەکرێ هاوینان کە خەوت
پێنج و شەش، سێ و حەوت لە ئاوریشم ئەدڕێ
لە خەرمان حەوت، سێ، یەکی پێ ئەبڕێ
پێنج و چوار و سێی ڕەنج ئەبا وەک با
وەک پێنج و دوو سێ و یەک لەسەر ئەدا
ئەگەر هەڵبێنی مەتەڵی ناساز
نزات بۆ ئەکەم ببی سەرفەراز