مەتەڵ شەش پیتی کوردی و ئاسانە
از کتاب:
            دیوانی گۆران
        اثر:
                گوران (1904-1962)
        
             1 دقیقه
             1351 مشاهده
        
        
    مەتەڵ شەش پیتی کوردی و ئاسانە
حەقێکە لەسەر خوێندەوارانە
سێ یەک و دوان و پێنجەم و شەشەم
بۆ «ژین» ئەبێتە نرخی هەفتانە
چنۆک ڕائەکا بۆ سێ، دوو، پێنج، شەش
پێی بڵێم هی ساڵ بکە ڕەوانە
بڵێم هی شەش مانگ، ئەڵێ: سێ، پێنج، چوار
با بێتە خەوت نیوەی ساڵانە
ئەگەر بۆ پارە هەڵکوتمە سەرت،
ئەبینی مەتەڵ لەسەر زمانە!