حەوت پیتە مەتەڵ شاخ لێڕواوە

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  376 مشاهده
حەوت پیتە مەتەڵ شاخ لێڕواوە
پەنجەگەزیوە و فرمێسک بە چاوە
لەیەک تاکوو پێنج بێ چوار ئەیڕێسن
ئەیکەن بە بەڕە و بەرماڵ پیرێژن
پێنج و شەش و سێ بۆ چێشتی هەژار
لە ڕەش، لە سپی دێتە ناو بازار
ئەگەر حەوت و شەش لەگەڵ سێ و چوار بێ
ڕەنگە بۆ ناوی مەتەڵ لەبار بێ!