حەوتە مەتەڵم ژمارەی پیتی
از کتاب:
            دیوانی گۆران
        اثر:
                گوران (1904-1962)
        
             1 دقیقه
             1150 مشاهده
        
        
    حەوتە مەتەڵم ژمارەی پیتی
مژینی مانگای خەڵقە نەریتی
پیتی سێ و پێنجی لەگەڵ شەشەمی
بۆتە هۆ لێمان داپچڕێ دەمی
حەوت و شەش و دوو لەگەڵ سێ بەڕیز
شتێک نین چووبی بەلایا هەرگیز!
زیاندارە وەک پێنج و شەش و حەوت
دەریالووشێکە بۆ چاڵاوی نەوت
گوێچکەی تاق کەوتووی وەک هیی کەر درێژ،
کلکی کوت و مت مارێکی ژارڕێژ
چییە ئەم دەعبا دڕندە و پیسە؟
پێنج بوایە پیتی ئەتوت ئیبلیسە!