بت
لە فارسی وەرگیراوە
        از کتاب:
            دیوانی گۆران
        اثر:
                گوران (1904-1962)
        
             1 دقیقه
             1197 مشاهده
        
        
    
                - کێ شکانی سەری بت؟
- سەری بت ئێمە شکانمان ئێمە!
- چوارپەلی ئەسپەکەیی کێ پەی کرد؟
- ئێمەیی داس بەدەست بووین، ئێمە!
- ورگی بت کێ بوو دڕیی؟
- نەدڕاوە، سکی بت
نەدڕاوە!
- کێ دیی؟
بدڕە ئەی دەستی بەهێزی هاوڕێ:
ڕێی سبەینێی مەزن
بدڕە ڕووپۆشی فەساڵی بتی شووم
تا ببینین کە لەسەر ناوچاوی
ناوی کێ نووسراوە؟
ناوی ئەو پیاوکوژە وا «ئازەر» و «تیر»
خوێنی گەلمانی ڕژان...
ناوی سەرکردەیی هێزێک: یانکی
تیا سەری گەورەیی سەرکردە کەین،
ناوی ئەو خێوە کە ئارامی نییە،
ڕۆژ و شەو هاوسەری بیری سەفەرە!
بدڕە ڕووپۆشی فڕوفێڵی فەساڵ،
بدڕە ئەی دەستی بەهێزی هاوڕێ!
تا بخوێنینەوە گشت
تا بکۆڵینەوە گشت
کە لە ژێر پەردەیی فێڵا چ کەسە؟
کەس نییە، گەرچی لە لای ئێمە کەسە!
کێیە؟ زەححاکشخصی زەمان،
دز و جەردەی سامان؟!
بدڕە پەردەی فڕو فێڵی سەر ڕووی
بدڕە ئەی دەستی بەهێزی هاوڕێ!
با تەواو دەربکەوێ،
سەر و گوێلاک و فەساڵی دێوی،
تۆیش نەپرسی دەمی هەڵهاتنی ڕۆژ،
بە زمان خەڵقەوە گشت،
ورگی بت کێ بوو دڕیی؟
کێ بتی کوشت؟
			
            
        - سەری بت ئێمە شکانمان ئێمە!
- چوارپەلی ئەسپەکەیی کێ پەی کرد؟
- ئێمەیی داس بەدەست بووین، ئێمە!
- ورگی بت کێ بوو دڕیی؟
- نەدڕاوە، سکی بت
نەدڕاوە!
- کێ دیی؟
بدڕە ئەی دەستی بەهێزی هاوڕێ:
ڕێی سبەینێی مەزن
بدڕە ڕووپۆشی فەساڵی بتی شووم
تا ببینین کە لەسەر ناوچاوی
ناوی کێ نووسراوە؟
ناوی ئەو پیاوکوژە وا «ئازەر» و «تیر»
خوێنی گەلمانی ڕژان...
ناوی سەرکردەیی هێزێک: یانکی
تیا سەری گەورەیی سەرکردە کەین،
ناوی ئەو خێوە کە ئارامی نییە،
ڕۆژ و شەو هاوسەری بیری سەفەرە!
بدڕە ڕووپۆشی فڕوفێڵی فەساڵ،
بدڕە ئەی دەستی بەهێزی هاوڕێ!
تا بخوێنینەوە گشت
تا بکۆڵینەوە گشت
کە لە ژێر پەردەیی فێڵا چ کەسە؟
کەس نییە، گەرچی لە لای ئێمە کەسە!
کێیە؟ زەححاکشخصی زەمان،
دز و جەردەی سامان؟!
بدڕە پەردەی فڕو فێڵی سەر ڕووی
بدڕە ئەی دەستی بەهێزی هاوڕێ!
با تەواو دەربکەوێ،
سەر و گوێلاک و فەساڵی دێوی،
تۆیش نەپرسی دەمی هەڵهاتنی ڕۆژ،
بە زمان خەڵقەوە گشت،
ورگی بت کێ بوو دڕیی؟
کێ بتی کوشت؟