پرسیارێکی ناسرخوسرەو

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 2 دقیقه  405 مشاهده
ناسرخوسرەوشخص شاعیر و خاوەن بیرێکی گەورەی ئێرانمکانە. لە سەرەتای سەدەی چوارەمی پاش ڕەو «هیجرەت»دا ژیاوە. یەکێک بووە لە دوانزە بابەکانی پەیڕەوی «ئیسماعیلیە» و حوججەتی ناوچەی خوراسانمکان بوو لە لایەن خەلیفەکانی فاتیمییەوە. لە سەردەمی ژیانیا ناچار بووە زۆرانبازیی لەگەڵ سێ تەوژمی بەهێزی بیروباوەڕ بکا: ١- حەکیم و فەیلەسووفەکان. ٢- پاشماوەی ئایینی زەردەشتی لە ئێراندا کە لەو کاتەدا لە ناوچەی بەڵخمکان شوێنەزای ناسرخوسرەو، ژمارەیان زۆر و پایەی زانستیی موغەکانیان بەرز بووە. ٣- زانا ئەشعەرییەکانی ئیسلام. دیوانەکەی کە ئاوێنەی ئەم زۆرانبازییە سەختەیەتی، ٢٠ ساڵێک لەمەوپێش لە تارانمکان چاپ کرا. ئەم شیعرانەی لای خوارەوە وێنەی هەوای شۆڕشگێڕییەتی بەرامبەر بە دەستوورە قوبووڵ کراوەکانی کۆمەڵی و ئایینیی سەردەم.
ئەی خوای گەورە! ئەگەر بە حوکمی خوایی
گەوهەری ئادەمزادت گشت جوان داڕشت
حیکمەت چییە پێستی ڕۆمی و حەبەشی
ئەمیان سپی، ئەویان ڕەنگی قیر لێی نیشت؟
یان فەساڵی هیندی لەگەڵ تورک بۆچی
ئەم وەک گوناح ڕەش بێ، ئەو گوڵی بەهیشت؟
بۆچی ببێ ئەم بەختیار، ئەو کوڵۆڵ،
زاهیدی میحراب و کەشیشی کەنشت؟
چی بێ ئەبێ هۆی ئیختیلافی عالەم
کە تۆ هەر خۆت مامۆستا بی و وەستای گشت؟
بڵێین دنیات لەبەر بێ جێییی دنیا
لەسەر گڕی ئاڵۆز و نەگریس هەڵڕشت
بەڵام مونعیم بۆچ لە دەریای نیعمەتا
مەلە بکا و موفلیس بگرێتەوە مشت؟