داخی دڵ
شیوەن بۆ نامیق کەمال
از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
2 دقیقه
1068 مشاهده
لە تورکیی دیوانی هەڵبەستی کۆچ کردوو «ئەمین فەیزی بەگشخص» «شعاعاتاعلام»ەوە کراوە بە کوردی.
ئەی مرووەت پیشە، ئەی ساحیب هیمەم!
قەدری فەزڵی تۆ ئەزانن گشت ئومەم
خادیمی ئامالی میللەت بووی بە دڵ،
ساحیبی بێ باکی هیممەت بووی بە دل
فەیلەسووفی ڕۆژهەڵاتی عەسر بووی،
ڕاست لە عیلما تۆ فەریدی دەهر بووی
لەفزی پەخشانت هەموو سیحری حەڵاڵ،
نەزمی شیعرت ڕشتەیی یاقووتی ئاڵ
کۆششی تۆ بوو پەسەندی لای خودا
تۆ بە یارانی نەبیت کرد ئیقتیدا...
هەوڵی تۆ بوو پاسی نامووسی گەلت
مەرگی تۆیە باری مەئیووسیی گەلت
چەن بەفیڕۆ چووی لە دەست دۆستی گوزین
خەڵکی پاش تۆ بەشیەتی گریان و شین...
بوو بە داغی دڵ گڕی هیجرانەکەت،
باقییە بۆ ڕابەری ویجدانەکەت
داخەکەم، سەد داخەکەم، حوکمی قەزا
مەرجی هەر یەک مەرجە: تەسلیم و ڕەزا!
ئەی فەلەک! بۆچ ئەهلی غیرەت پەست ئەکەی؟
جەهل و بیدعەت بۆچ هەتا دێ خەست ئەکەی؟
بۆیە ئەهلی فەزڵ و هیممەت، خاس و عام،
مەتڵەبی زلیان: لە چەرخە ئینتیقام!
داخەکەم ئەمما کە دێنە سەر خەبات،
هەر یەکەی زوو ئەبنە قۆچێکی وڵات!
دوژمنی ئەم سەردەمەی ئەم عالەمەم،
تف لە چەرخی و تف لە ئەحکامی ئەکەم!