گۆڕان
از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
2 دقیقه
1292 مشاهده
گۆڕاوم؟ بەڵێ! ئەبێ پێی لێ نێم
کە من گۆڕاوم!
عەشقت وەک جاران تەئسیر ناکا تێم،
ئەی نووری چاوم! لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر یاری؛
چەرخی بێ پشوو
بە بای نەداوە: یادی دڵداریی
ئەو ڕۆژانەی زوو! بەڵام ئارەزوو و ئاواتی جاران
تەوژم و مەستی نادا بە ژیان؟
چەشنی شیرین خەو
نووستووی بەجێ هێشت بۆ تاریکیی شەو!
ئەگەرچی ئێستاش
چۆن ڕۆیشت، ون بوو؟ هیچ نازانم باش! بۆچ تێم ئەڕوانی خۆشەویستەکەم
بە چاوی تانە؟
نازانی دڵیش بە بێ زیاد و کەم،
وەک ئەو شتانە
کە کەوتوونە ژێر شیناییی ئاسمان،
مل کەچ وەستاوە بەرامبەر گۆڕان؟ باڵداران، گوڵان، گەڵای درەختان،
ئەو ئەستێرانە
کە ئەجریوێنن، بەرز و گەش و جوان،
ئەم گشت هەردانە،
دەریا گەورەکان، هەموو شت، کەم، زۆر
ئەگۆڕێن لەگەڵ چەرخی دائیم گۆڕ...
گیانە، ئاوێنەش پێشانمان نادا،
ئیمڕۆ بەیانی
ڕووی خۆمان لەیەک شێوە و وێنەدا؛
ئەبێ بزانی
هەرچیمان هەیە: ئارەزوو، ئاوات،
تاسە، خەوبینین،
هیوا، ترس، هەموو، هەمووی پێی ئەگات
دەستووری گۆڕین
پێم بڵێ: ئاخر، چلۆن ئەتوانین
وڕک بگرین لە دڵ
کە قنیات بکات بە یادی دێرین؟
نابینی پێش گوڵ
چەن خۆشەویستە وەنەوشەی مل لار
لای دنیای بەهار؟ ژینیش، داخەکەم، لەم خۆشویستنە
هەڵناگرێ زیاتر:
کە لێو لێک ئەنێ پاش زەردەخەنە،
بێ دەنگ، سارد و سڕ!
ئاخ! منیش عەشقم ڕوو لە گۆڕانە،
لەگەڵ زەمانە،
منیش وەنەوشەم ئەژاکێ، ئەمرێ
تا گوڵ بەر ئەگرێ!
کە من گۆڕاوم!
عەشقت وەک جاران تەئسیر ناکا تێم،
ئەی نووری چاوم!
چەرخی بێ پشوو
بە بای نەداوە: یادی دڵداریی
ئەو ڕۆژانەی زوو!
تەوژم و مەستی نادا بە ژیان؟
چەشنی شیرین خەو
نووستووی بەجێ هێشت بۆ تاریکیی شەو!
ئەگەرچی ئێستاش
چۆن ڕۆیشت، ون بوو؟ هیچ نازانم باش!
بە چاوی تانە؟
نازانی دڵیش بە بێ زیاد و کەم،
وەک ئەو شتانە
کە کەوتوونە ژێر شیناییی ئاسمان،
مل کەچ وەستاوە بەرامبەر گۆڕان؟
ئەو ئەستێرانە
کە ئەجریوێنن، بەرز و گەش و جوان،
ئەم گشت هەردانە،
دەریا گەورەکان، هەموو شت، کەم، زۆر
ئەگۆڕێن لەگەڵ چەرخی دائیم گۆڕ...
گیانە، ئاوێنەش پێشانمان نادا،
ئیمڕۆ بەیانی
ڕووی خۆمان لەیەک شێوە و وێنەدا؛
ئەبێ بزانی
هەرچیمان هەیە: ئارەزوو، ئاوات،
تاسە، خەوبینین،
هیوا، ترس، هەموو، هەمووی پێی ئەگات
دەستووری گۆڕین
پێم بڵێ: ئاخر، چلۆن ئەتوانین
وڕک بگرین لە دڵ
کە قنیات بکات بە یادی دێرین؟
نابینی پێش گوڵ
چەن خۆشەویستە وەنەوشەی مل لار
لای دنیای بەهار؟
هەڵناگرێ زیاتر:
کە لێو لێک ئەنێ پاش زەردەخەنە،
بێ دەنگ، سارد و سڕ!
ئاخ! منیش عەشقم ڕوو لە گۆڕانە،
لەگەڵ زەمانە،
منیش وەنەوشەم ئەژاکێ، ئەمرێ
تا گوڵ بەر ئەگرێ!