بەفر

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  968 مشاهده
ئای بابە گیان! بەفر ئەبارێ، تەماشا:
جێگا نەما پێیەک دانێی لە حەوشا
کلوو کلوو دێتە خوارێ: سپی و جوان
دەنکە دەنکەش با ئەیهێنێ بۆ هەیوان
ئەڵێی وردە پەڕی سپیی دەعبایە
یا لێشاوی پەپوولەی ناو هەوایە
ئەها بابە! ئەو ڕیشۆڵە هەژارە
کزکز نیشتۆتەوە لەو بن پاسارە
ئێستا مشتێ گەنم دێنم ڕۆی ئەکەم
با بێ بیخوا و نەجاتی بێ لە ماتەم