ئەحوەلی تەفرەقە نەزەر تەقوییەتی سەبەب دەکا
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
2776 مشاهده
ئەحوەلی تەفرەقە نەزەر تەقوییەتی سەبەب دەکا
عاریفی وەحدەت ئاشنا لەم قسەیە ئەدەب دەکا
بەندە ئەزەل بە خەتتی خۆی قابیلی قیسمەتی بووە
ئێستە بە ئیقتیزای عەمەل جێگەیی خۆی تەڵەب دەکا
داری ئیراک و داری هیند هەردوو کە عوودە ئیسمیان
هەمدەمی سوننەتە ئەوەم مەیلی ئەبوولەهەب دەکا
سەهم و نەسیبی ئەسڵییە، بەحسی گیاهـ و گڵ نییە
تووتنە خەرجی سووتنە، موودنە ماچی لەب دەکا
لەومەی زەمان دەکەی کە بۆچ خواریی ڕاستی دەوێ؟!
غافڵی دەستی ڕاستی خۆت خزمەتی دەستی چەپ دەکا
توتیی تۆ لە حیرسی دڵ داوی تەمەع دەکاتە مل
بولبولی من لە عەشقی گوڵ تەغنیە و تەرەب دەکا
نالیتخلص حەریفی کەس نییە، ئیلف و ئەلیفی کەس نییە
بەیتی ڕەدیفی کەس نییە، هەرزە نویسە، گەپ دەکا