جەژنی ئایار
از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
1 دقیقه
1036 مشاهده
یادی پیرۆزە یەکەمی ئایار
جەژنی جیهانە بۆ گشت کرێکار
کرێکار بەندی سەرمایەدار بوو
ڕووت بوو، برسی بوو، کز بوو، هەژار بوو
ئەیچەوسانەوە خاوەن سەرمایە
بە مەمرە و مەژی کرێی ئەدایە
لە دنیای تازە شاری شیکاغۆ
هۆشی کرێکار هاتەوە بەر خۆ
هێرشیان بردە سەر شەقامەکان
بۆ حەقیان چەشنی شێر ئەیان نرکان