گۆرانیی قوتابییان

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  697 مشاهده
بەسەر دنیای فراوانا
دەنگدانەوەی گۆرانیمان
بە لاوانی گشت ڕووی زەوی
ئەگەیەنێت براییمان،
***
ئیتر هەرگیز ڕووی ڕۆژی ڕوون
داناپۆشێ هەوری چڵکن،
ترسی تاڵ و تاریکی شەڕ
ڕووناکیمان لێ ناکا ون!
***
ئەی قوتابیی وڵاتان گشت،
بە یەکتری ببەستن پشت!
بە یەکیەتیی ورد و درشت
حەقی ئاشتی ئەخەینە مشت!
***
بۆمبای ئەتۆم نایترسێنێ
هێزی لاوان خۆی بنوێنێ،
ڕاوەستاوین وەک پاڵەوان
ئەجەنگین تا شەڕ نامێنێ،
***
تا مەشخەڵی ئازادیی گشت
گڕ لە گشت لا هەڵئەسێنێ!
. . . . . . . . . .متن نامشخص
. . . . . . . . . .متن نامشخص
***
ئەی قوتابی بۆ یەک گرتن
لە خەباتا بۆ پێشکەوتن،
بۆ پێشەوە بەرەو ئاشتی،
بەرەو بەختیاری چەشتن!