دەمی ڕاپەڕینە

از کتاب:
دیوانی گۆران
اثر:
گوران (1904-1962)
 1 دقیقه  2629 مشاهده
دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین!
هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
پەلامار دە، ئەی کورد، عەرەق ڕشتنێ!
لە دڵ کرمی ناکۆکی دەرکردنێ!
بە یەکبوونە گشت:
پتەوبوونی پشت!
بە یەکبوون ئەبێ:
گەلت پێش کەوێ!
 
دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین!
هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین؟
بە لادا بکە چاکی مەردایەتی،
درێغی مەکە گیان لە کوردایەتی،
بگرمێنە وەک شێر، بچۆ ناوی بەرد،
بڵێ: کوا هەقی ژینی ئینسانی مەرد؟
درشت تاکوو ورد،
نەکەین دەست و برد،
بە هەق چۆن ئەگەین؟
پشوو چۆن ئەدەین؟
دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین!
هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین؟