ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم لێ گوم بووە
پێنج خشتەکی
از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
2 دقیقه
1074 مشاهده
ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم لێ گوم بووە
ئەی وەتەن بەدناوی تۆم و ئابڕووم بۆ تۆ چووە
کێ فرۆشتیتی بەوەڵڵا نانی خێری خواردوە
ڕیشی نامەردی درێژە و سادقە، بەچکە جووە
ئەی خودا هەستێ لە خەو ئەم بەختە حیزەی نووستووە
ئەی وەتەن کەی خۆش ئەبێتۆ زامی پڕ ئێش و بە سۆت؟
عەیبی بێ خێوییت نەبێ هەر زێڕ و زیوە تان و پۆت
دێتە مێشکم کوللی ڕۆژی دەنگی ناڵە و ڕۆڵە ڕۆت
شەرتە ڕۆحی خۆم و سێ کوڕ کەم بە قوربانی لە بۆت
کێ ئەڵێ ئەم بێشە چۆڵە شێرەکانی نووستووە
دوژمنان بۆچی بەناحەق هەر خەریکی هات و چوون
خۆی لەمن چاکتر ئەزانێ ئەو لەگەڵ کورد بووک و شوون
ناخەنە خۆیان دە چی بکەم بێ حەیا و بێ ئابڕوون
بەچکە شێری نیشتمانم شێرەزای شێرانی زوون
ڕشتنی خوێنی عەدوو بۆ کورد بە ئیرسی هاتووە؟
ئەی وەتەن دیققەت لە حاڵی تۆ ئەکەم عەیبی نییە
ساحیبی ڕزقە و کەرامەت خاکەکەت فردەوسییە
تۆزە عەیبێکت ببێ هیچ تر نییە بێ علمییە
پێم بڵێین ئەی عاقڵانی کوردستان وەحشی چییە؟
لاوەکانی کوردستانم شانیان کز کردووە
گەر لە شارێکدا یەکێکمان ڕبعە دینارێ ببا
یا بە نانی خۆیەوە ئیشێ لەبۆ خەڵقی بکا
بابی خۆی بۆ سەربڕی ڕازی نییە با ئیشی خوا
خۆی ئەڵێ هەرکەس کە نانی جۆ بخوا شوکری بکا
ناڵێ ئەم ڕبعە لە کوێیە و کێ لەبۆمی ناردووە؟
کەی لە ئیستهلاکی...متن نامشخص عانەیێ نێرایە ژوور؟
یاخۆ پارەی...متن نامشخص خەرج کرا بۆ شارەزوور
خۆشە لای ئەبلەهـ و نەزان دەنگی دەهۆڵ و دەشتی دوور
با کەمیش بێ تۆ مەنووچیهرشخص و ئەویش وەک سەلمشخص و توورشخص
یەک وەلەو کەم بێ براکەم چاکە هەر نیوەی دووە
قانعاتخلص تاکەی بە شێتی بۆ وەتەن تەدبیر ئەکەی؟
بێ نەتیجە بۆچی بۆ مردوو وەها تەقریر ئەکەی؟
یا لەبۆ ئیبرازی جەوهەر خۆتە وا تەحریر ئەکەی
دەک دەر و ماڵی بشێوێ شەرتە تۆش تەزویر ئەکەی
داکەوە بۆ خۆت لە کونجێ چیتە لەم هاتووچووە؟