ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم لێ گوم بووە

پێنج خشتەکی
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  1115 بینین
ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم لێ گوم بووە
ئەی وەتەن بەدناوی تۆم و ئابڕووم بۆ تۆ چووە
کێ فرۆشتیتی بەوەڵڵا نانی خێری خواردوە
ڕیشی نامەردی درێژە و سادقە، بەچکە جووە
ئەی خودا هەستێ لە خەو ئەم بەختە حیزەی نووستووە
ئەی وەتەن کەی خۆش ئەبێتۆ زامی پڕ ئێش و بە سۆت؟
عەیبی بێ خێوییت نەبێ هەر زێڕ و زیوە تان و پۆت
دێتە مێشکم کوللی ڕۆژی دەنگی ناڵە و ڕۆڵە ڕۆت
شەرتە ڕۆحی خۆم و سێ کوڕ کەم بە قوربانی لە بۆت
کێ ئەڵێ ئەم بێشە چۆڵە شێرەکانی نووستووە
دوژمنان بۆچی بەناحەق هەر خەریکی هات و چوون
خۆی لەمن چاکتر ئەزانێ ئەو لەگەڵ کورد بووک و شوون
ناخەنە خۆیان دە چی بکەم بێ حەیا و بێ ئابڕوون
بەچکە شێری نیشتمانم شێرەزای شێرانی زوون
ڕشتنی خوێنی عەدوو بۆ کورد بە ئیرسی هاتووە؟
ئەی وەتەن دیققەت لە حاڵی تۆ ئەکەم عەیبی نییە
ساحیبی ڕزقە و کەرامەت خاکەکەت فردەوسییە
تۆزە عەیبێکت ببێ هیچ تر نییە بێ علمییە
پێم بڵێین ئەی عاقڵانی کوردستان وەحشی چییە؟
لاوەکانی کوردستانم شانیان کز کردووە
گەر لە شارێکدا یەکێکمان ڕبعە دینارێ ببا
یا بە نانی خۆیەوە ئیشێ لەبۆ خەڵقی بکا
بابی خۆی بۆ سەربڕی ڕازی نییە با ئیشی خوا
خۆی ئەڵێ هەرکەس کە نانی جۆ بخوا شوکری بکا
ناڵێ ئەم ڕبعە لە کوێیە و کێ لەبۆمی ناردووە؟
کەی لە ئیستهلاکی...دەقی نائاشکرا عانەیێ نێرایە ژوور؟
یاخۆ پارەی...دەقی نائاشکرا خەرج کرا بۆ شارەزوور
خۆشە لای ئەبلەهـ و نەزان دەنگی دەهۆڵ و دەشتی دوور
با کەمیش بێ تۆ مەنووچیهرکەس و ئەویش وەک سەلمکەس و توورکەس
یەک وەلەو کەم بێ براکەم چاکە هەر نیوەی دووە
قانعاناسناوی ئەدەبی تاکەی بە شێتی بۆ وەتەن تەدبیر ئەکەی؟
بێ نەتیجە بۆچی بۆ مردوو وەها تەقریر ئەکەی؟
یا لەبۆ ئیبرازی جەوهەر خۆتە وا تەحریر ئەکەی
دەک دەر و ماڵی بشێوێ شەرتە تۆش تەزویر ئەکەی
داکەوە بۆ خۆت لە کونجێ چیتە لەم هاتووچووە؟