قانع لە مردنی ژنەکەیدا ئەم غەزەلەی نووسیوە

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  840 مشاهده
ئەی دڵی خەمبار بەسیە تا بەکەی گریان و زار؟
تازە بێ سوودە خەیاڵی مەسکەن و یار و دیار
بێ سەلیقە، هەوری نەگبەت وا لە بەختم جەم بووە
تاوە تەرزەی مەینەتی پەی پەی لەسەر ئەڕژێتە خوار
ئەی دڵ ئاخر خۆشی چییتە چوونکە وا عارت نییە
با برینت هەڵکەنم تابێتە سۆ وەک زەخمی مار
کوا ڕەفێقی هەم دەم و هەم هەم جەلیسی هۆدەکەت؟
قوڕ بەسەر خۆی کوا جەماڵی دڵبەری زیبا نگار
کوا خڕەی خڕخاڵ و زێڕ و گۆشەوارەی نوقرەیین
کوا بریقەی لاجەناح و کوانێ کێشی لفکەدار؟
کێ هەیە شەو بێتە پاڵت بۆنی عەتری بتگرێ
کێ بەباڵا وەک چناری تازە خەڵفی نەوبەهار
کێ بە غەمزەی چاوی مەستی مەرحەباییت لێ ئەکا
کێ بە ڕەمزی تاقی ئەبرۆ جەلب ئەکا سەبر و قەرار؟
قانعاتخلص خۆ تۆ دڵت هەر قوڕ بپێون دەم بە دەم
تۆ لە داخی ئەم زەمانە ئەو لە بۆ دیداری یار