ساقی وەرە ڕەنگین کە بە پەنجە لەبی ئەقداح
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
6426 مشاهده
ساقی! وەرە ڕەنگین کە بە پەنجە لەبی ئەقداح
بەم ڕاحە، لەسەر ڕاحە، دەڵێن: ڕاحەتی ئەرواح
بەم کاسە لەسەر پەنجە دەڵێن: نووری عەلا نوور
ڕەخشانە لە میشکاتی قەدەحدا وەکوو میسباح
قەترێکە لە بەحری کەرەم و ڕەحمەتی فەتتاح
نەک ئارەقی کەرمی عینەب و شەربەتی توففاح
بەو دەستە کە وا مەرهەمە بۆ ئەم دڵی خەستە
بەو پەنجە کە بۆ بابی گوشایش ئەوە میفتاح
بەو دەننی فوراتە کە دەکا پەششە بە عەنقا
نەک لەو خومی نیلە کە دەکا باخە بە تیمساح
پڕ کە قەدەحی پڕ فەرەحی بێتەرەح و غەم
ناوِلْنی، وَ نادِمنی و غازِلنی بالأفراحعربی
لەم گەردشی مینایە کە وا دەورە، نە جەورە
ساقی کەرەمی سایقە، نالیتخلص مەکە ئیلحاح