داری سەرقەبرم لە پاشان دەردی دڵ ئینشا ئەکا
از کتاب:
چوارباخی پێنجوێن
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1126 مشاهده
گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ، موشتەری پەیدا ئەکا
دڵ کە کەوتە عیشق بازی، زاهدێ ڕیسوا ئەکا
مەسکەنم دارولجنوونە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن؟
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا
پێ لە خوێنی خۆم ئەنێم ڕۆحم بە قوربانی ئەکەم
هێندە بێ ڕەحمە لە کوشتەی تیری خۆی حاشا ئەکا
دەردی دڵ دەردی گرانە زەحمەتە شەرحی بدەم
داری سەر قەبرم لە پاشا دەردی دڵ ئینشا ئەکا
هاودەمێکم دەس ئەکەوت غەیری فیراقی دولبەرم
گەر ڕەقیب مەنعم بکا ئەمجا ئەزانم چا ئەکا
داوێنت هەڵکە و بەسەرما پێ بنێ وەک بەردەباز
چوون سەرم بۆ خاکی پێت زۆر مایلە و داوا ئەکا
ئەشهەد و بیللا گوڵی من بێتە مەیدانی جەماڵ
یۆسفشخصی مەشهووری عالەم مامەڵە و سەودا ئەکا
گەر مەسیحا قم بٲذن اللهعربی بڵێ بۆ موعجیزە
ئەو بە ئاوی لێوی ئاڵی کوشتەکان ئەحیا ئەکا
داخی داخانم کە قانعتخلص خود پەرەست و هەرزەیە
گەر بڵێ وەسفی ئەزانم سەد کەڕڕەت بێجا ئەکا