هەر بۆ کوردستان

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  277 مشاهده
با زنجیر مل و مەچەک، قۆڵم هەمووی دابڕێ
با دوژمن دەستی بە شوڵک و قامچیم لەسەر داگرێ
با خوێن بزێتە گشت لەش و تێکڕا ئەندامەکانم
با بەندیخانە ببێتە جێگای ڕۆژ و شەوانم
با شوێنم کونجی زیندانی تاروتون و پیس بێت
با گوڵی ژینی جوانی لاوێتیم بێ شەوق و سیس بێت
من هەر لە هەوڵ و خەبات کۆڵ نادەم هەتاهەتایە
هەر بۆ کوردستان ئەژیم و ئەمرم تا گیانم تیایە