سەربازین

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  240 مشاهده
سەربازین ئێمە گشتمان
پێشمەرگەین بۆ کوردستان
کاتی گەنجییە هەلمان
خۆ بەخت ئەکەین بۆ ژیان
سەربازە نیشانەی هۆز
پارێزەری لانە و هۆز
دروشمە بۆ وڵات
دەرخەری هیوا و ئاوات
تێکڕا بڵێن ئێمە هەموو
زوڵمی زوومان لە بیر چوو
بمرێ، نەمێنێ زۆرداران
سووپای بەهێز تاجی ڕووخان
با گشتمان هاوار بکەین
بۆ ئازادی گیان بەخت کەین
تا نەهێڵین پێ بە ڕاز
دەرچێ لە سنووری ڕێباز
بەرزکەرەوەی وڵاتین
هێزی گەل و خەباتین
کەواتە ئێوەش وەرن
لەگەڵ ئێمە دەست بگرن