ئەم کۆمارە
سروود
از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
1 دقیقه
453 مشاهده
ئەم کۆمارە شیرینە
دەستکەوت و مایەی ژینە
ژینی ئەم گەلە بەرزە
کە ڕابووردووی خوێنینە
***
لەباتی دار و پەردوو
کە ئەم قەڵای پێ بەرزبوو
ئێسقان و خوێن و گیانی
ئەم میللەتەیە هەموو
***
بە زەبری بازوو و بەتین
بە شۆڕشی ئاگرین
تەختی زۆرداری ڕووخا
ئێستاکە سەربەست ئەژین
***
زنجیر و کۆتی زۆردار
چەوسانەوەی ئیستعمار
لەگەڵ یاسای چەپەڵیان
ڕۆشتن وەک بەفرەکەی پار
***
ئیستعمار تۆوی بڕا
نۆکەرانی هەڵدڕا
یاسای تازەی جەمهووری
لە جێگەی ئەو دانرا
***
ئێستا میللەت سەربەستە
بە دیموکراسیی مەستە
ناوی سەرۆک کەریممان
کردۆتە وێرد و بەستە
***
بژیی خۆشەویستی گشت
کەریمی پەناگا و پشت
کە داخی ئەم میللەتەی
بە زۆردارانی گەل ڕشت