بێوەفاییت کرد!
از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
2 دقیقه
477 مشاهده
ئەو کارەی تۆ بە منت کرد
وەها بەجارێ کە لەناومت برد
با بە دەواری دۆمی نەکردووە
دوژمن بە دژی خۆی نەنواندووە
یەجگاری بەردی بێوەفایی تۆ
کەوا هاویشتت بێباکانە بۆ
ئەو کۆشکە شووشە جوانەی کەوا
دروستمان کردبوو بۆ مەلی هیوا
شکاندت، هەمووت هەپروونهەپروون کرد
پارچەی گەورەت کرد بە ڕزاڵی ورد
مەلە جوانەکەی «ئاوات»یشمت کوشت
نازانم داخی چی بوو پێمتڕشت؟!
خۆ لایخۆی ئێمە هەردوو پێکەوە
بە ئێش و سزا و بە فرمێسکەوە
ئا ئەو کۆشکەمان بەو ژینە تاڵە
. . . . . . . . . .متن نامشخص
تا دروستمان کرد پساین هەردووکمان
بۆ گوڵی ژین و مەلی ئاواتمان
کەچی نازانم سپڵەی بێویژدان
هەی بێبەزەیی، دڵڕەق، نائینسان
تۆ بە سەعاتێ ڕەنجت داین بە با
بۆچی وەهات کرد، بووی بێوەفا
من چیم کردبوو هەناومت پچڕان
وا مەلی جوانی ئاواتمت مران؟
وا کۆشکی هیوا و ژینت ڕووخانم
خونچەی ئاواتت هەڵپڕوسقانم
بەڵام بێوەفا ئێستاکەش من هەر
دڵم ناهێنێ پێت بڵێم بێفەڕ
ئەوەم لە دەست دێ بڵێم بێپەیمان
قەت ئازاد نەبی وەک منت فەوتان
هیچ کات لە ژیان نەحەوێیتەوە
وەک من قەت دڵت نەحەسێتەوە