ئەی کوردینە

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 2 دقیقه  1694 مشاهده
مەنەلوجبێژی بەناوبانگ مامۆستا «عەزیز عەلیشخص» بەشێوەی نەشید «سروود» لە ئیستگەوە وتویەتی لە دەوری پێشووی چەپەڵا، قەدەغەی ئەوە کرا کە لە ئیستگەوە لێ بدرێ.
ئەی کوردینە، ئەی مەردینە
با دەست لە ناو دەست کەین هەموو
بۆ بەرزێتیی خاکی وەتەن
بۆ یەکێتی بچین هەموو
کوردین هەموو، بژین هەموو
ئەژدادمان شێری زەمان
حوڕڕ بوون بۆ سەربەستیی ژیان
تا کورد لە عالەم دەرکەوێ
ناوی ئەبێ هەر سەرکەوێ
بۆ بەرزێتی قەت نانەوێ
ئەی نەتەوەی نەڕەشێران
یەکێتیی ئەوێ نیشتمان
پێویستە لەشمان نەسرەوێ
تا ئامانجمان دەست ئەکەوێ
چونکە یەک نیشتمانمان ئەوێ
بۆ یەکێتی بچین هەموو
کوردین هەموو
نووستن بەسە چاو هەڵهێنن
داری یەکێتی بڕوێنن
تا جوان ئەبێت و دێتە بەر
بۆ هەموومان ئەکا سێبەر
بەو سێبەرە ئەچینە سەر
بۆ یەکێتی بچین هەموو
تا دوا کاتمان نابەزین
لەپێناوی گەلا ئەڕزین
تا دوا تنۆکی خوێنمان
ماڵ و مناڵ و گیانمان
گشت بەخت ئەکەین بۆ نیشتمان
بۆ یەکێتی بچین هەموو
کوردین هەموو، بژین هەموو