تێکۆشەر

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  410 مشاهده
ڕێگەی تێکۆشان ڕێی نەبەزانە
ڕێی پاڵەوان و ئازا و مەردانە
هەر کەسێ ملی ئەو ڕێگایەی گرت
لاپەڕەی مێژووی ئەم نیشتمانە
وەهای دائەنێ نامرێ و ئەژی
کە مێژووی ژینی هەر تێکۆشانە
تێکۆشەر ئەگەر هات و بشمرێ
مردنی نییە هەر وەک جارانە
کە ئەژیا و هەوڵ و تەقەلای ئەدا
ئێستاش وەک ئەوسا هەر قارەمانە