باران و دوژمن

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  369 مشاهده
باران و دوژمن کڕێوە ئەکەن
هاشاوڵیان بۆ کوردستان ئەبەن
بەڵام ڕەشەبای نیشتمانی خوا
ئەو هەورە ڕەشە خێرا لا ئەبا
ڕۆژیش لە ئاسۆ سەر دێنێتە دەر
دوژمنیش بێچار خۆی ئەچێتە دەر
بەیاری تەڕبوویش وشک ئەبێتەوە
بەفری زۆرداریش خۆی ئەتوێتەوە