بەهار و گوڵزار

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  774 مشاهده
ئەمڕۆ بەهارە بولبول ئەخوێنێ
جیهان چەند خۆشە
بۆنی گوڵاڵە شادی ئەهێنێ
دڵ بە پەرۆشە
جیهان بەیەک جار بووە سەوز و سوور
بە گوڵ ڕازاوە
سەرسامم ئەکەن کەنێرە و چنوور
بە شنەی باوە
لەگەڵ ئەو هەموو شادی و خۆشییە
جەژنی نەورۆزە
لەناو کوردانا هەر ڕووخۆشییە
جەژنە پیرۆزە
چونکە خۆشترین ڕۆژی ساڵە
بۆیە ڕووخۆشن
گشت شوێنێ گوڵە و پرچی هەڵاڵە
سەوزی ئەپۆشن
هەموو کچ و کوڕ دڵ پڕئاوازەن
بۆ ڕۆژی بەهار
لە یەکەم ڕۆژا گشت پەردەوازەن
بۆ گوڵ و گۆڵزار