جوابی سوورکێو «١»

وەکیلی ڕاستی سورکێو: عەلی عارف ئاغا
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 2 دقیقه  369 مشاهده
نیشانەی شەئنی کوردە ڕەفعەت و بەرزیم بە سەد عینوان
کە سەربەرزی ئەکەم حەتتا لەگەڵ ئەیوانەکەی کەیوان
سروشکی عەشق و مەیلی میللەتە سەیلی بەهارانم
ئەڕێژم دەم بە دەم عالەم ئەبێتە زەلزەلە و تۆفان
دڕندەی جەهلە بیللا جەرگی کوردی کردووە لەت لەت
ئەنیسی قەلبی من بۆ حاڵی ئێوە جۆششە و گریان
بە لەعلی تێئەگەن وەقتی سەفەر بەرق و بریقەی بەفر
بەیادی سیرعەتی فەوجی فەلەک نازل ئەبن بۆیان
لەسەر «ڕۆشۆزمکان» و «ئەلپمکان» و «پیرنەمکان» فازڵترم تەحقیق
بە تەرفیعی قەدیمی جەدی ئێوە بووم بە شاهیدان
کە قەومی کورد گەیشتە وەزع و جاهـ و ڕەفعەتێکی تام
لەت و کون کەن لەشم، حەللی بکەن ئامال و موشکیلتان
مەقامی غیرەتە بۆمن کە بشکێنن هەموو ئەعزام
موزەییەن کەن هەموو جەستەم بە ئۆتێل و بە باغستان
لەپێناوی تەرەقیدا بخنکێنن بە سەد نیللەت
دز و جەردە و وەحشیانم دوون و ئەعلایان
خوا سا تاجی ئەم جاهەم لەسەر نێی تا لە عالەمدا
بەسەتوەت بەڵکە بچمە ڕیزی شاخی پیرەنە و لوبنانمکان
هەتا عالەم بەسەد حیرەت کە عوشرەتگاهی من بینن
لەهەرلاوە بکەم ئیحرازی تەجهیزات لەبۆ سەیران
لەحاڵی حازرا جەهدێ بکەن جەردەی جەهل دەرکەن
هەتا بۆ ئەسڵی ئاتی حەل بکەن ئاماڵ و موشکیلتان