برایی
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
384 مشاهده
براییمان برایی بوو
بەڵام کیسە جودایی بوو
برا پارەی هەبوو نەختێ
کەوا بەم نەختە بایی بوو
منیش خۆراکی سێ وەختەم
بەتەنیا نان و چایی بوو
لەمن دوور کەوتەوە خێرا
ئەمەش کاری خودایی بوو
وەلێ بۆ من هەلێ هەڵکەوت
بەمە کارم کە ڕایی بوو
لەدوو گۆڕانی ئەم حاڵە
ژیانم بەزم و شایی بوو