ڕێز بۆ مامۆستا زێوەر
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
390 مشاهده
گەر لە شیعرا کەم کەمێ خاوەن فەڕم
فەخرە بۆم شاگردی باشی زێوەرشخصم
ئەو بوو هانی دام کە من هیچ کۆڵ نەدەم
هەر ئەوە ئوستاد و شێخ و ڕابەرم
گەر لە شیعرا هێز و ڕێزم دەس کەوێ
بێگومان هەر زێوەرە تاجی سەرم
گەر خودای شیعر و ئەدەب دڵگیر نەبێ
من ئەبێ سوژدە لە بۆ زێوەر بەرم
مەدحی بەرزیی شیعری ئەو نابێ تەواو
گەر بنووسم چل کتێب و دەفتەرم