بێ چارە نابێ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  364 مشاهده
ئەوەی کاری هەبێ بێ چارە نابێ
ئەوەی هۆشی هەبێ بێ کارە نابێ
کەسێ هەوڵی هەبێ گەر بۆ ژیانی
بەڕێز و بەرزە قەت پەتیارە نابێ
ئەوەی بیری هەبێ خۆ بۆ دواڕۆژ
ئومێدی گەورەیە و ئاوارە نابێ
ئەوەی ڕاست و دروست و هەستی پاکە
لە ژین بێ ژانە قەت بێ پارە نابێ
کەسێ ئارەق بڕێژێ ناوچەوانی
تەمای بۆ ئارەقی دووبارە نابێ
ئەوەی دوور بێ لە مەیدانی سیاسەت
بەشی قەت بەندی یان سێدارە نابێ
ئەوەی خۆی خستە دوای فێڵ و حیلە
ژیانی خۆشی قەت لەم شارە نابێ
ئەوەی کرداری زانست و هونەر بێ
سەری هەر بەرزە قەت بێ چارە نابێ
لە ژینا هەیبێ گەر هێز و ئیرادە
بە دەست باوە وەکوو کۆلارە نابێ