ساختەچێتی

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  217 مشاهده
ساختەچێتی بۆ هەموو کەس تاکوو سەر سەرناگرێ
داری زڕ هەرچی لەگەڵدا هەر بکەی بەر ناگرێ
ئاسنی ژەنگاوی بێ کەڵکە خەریکی بێ مەگەر
لێی گەڕێ قەت جەوهەری تیغی دەبان وەرناگرێ
بەرگی ئاوریشمی بە نەرخت مەیدەرە هیچ ناکەسێ
ڕاستە ئەو بەرگە کە کەڵکی شوان و مەیتەر ناگرێ
خۆت لەگەڵ هەرزە و نەفاما گیانەکەم ماندوو مەکە
کارەکەر هەرگیز ڕەوشتی جوانی هاوسەر ناگرێ