لە جوانانی سولەیمانی و هەڵەبجە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  250 مشاهده
لە جوانانی سولەیمانیمکان و هەڵەبجەمکان
لەلای من گیانەکەم هەر تۆ پەسەندی
لە لادانی هەموو ئەم شارە خۆشە
بە قوربان پێم بڵێ دڵبەندی چەندی
هەموو خەنفووس و کەمهۆش و نەفامن
مەگەر گیانە بە ڕەنگ و شێوەبەندی
لە تۆ پاڕایەوە ناحەز لەبۆ ماچ
دڵم خۆشە کە ماچی لێ نەسەندی
لە من پرسە قسەی پڕ نرخ و ڕاستی
گەلێ باڵایە «شاریتخلص» شیعر و پەندی