نیگارێکم ئەوێ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  405 مشاهده
نیگارێکم ئەوێ شیرین و جوان بێ
قەد و باڵای وەکوو سەروی ڕەوان بێ
لە خۆیا خانەدانی ئاشکرا بێ
نەوەک باپیر و بابی خانەدان بێ
هەموو ڕۆژێ دوو سێ جار خۆی ئەگۆڕێ
لە ناو ماڵا بەڕێز و خان و مان بێ
لە واتەی دایک و باوک و کەس نەتۆرێ
. . . . . . . . . .متن نامشخص
لە کرداری هەڵەی تێدا نەبینرێ
لە هەر کارا گەلێ نەرم و نیان بێ
دەمی پڕ خەندە بێ لە هەر کات و ساتێ
لە قاقا و جرت و فرتا بێ نیشان بێ
لەگەڵ خەنفووسی لوسا ڕانەوەستێ
سروشتی وەک فریشتەی ئاسمان بێ
بە بۆیە قەت سوور نەکا قەت کوڵم و لێوی
ڕەوشتی پاک و خاوێن و گران بێ
ئەگەر بێ وانەبێ هەر نەونیگارێ
ئەشێ دوچاری ئازاری ژیان بێ