لێوم گەیاندە لێو
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
446 مشاهده
لێوم گەیاندە سەر کوڵم و لێوی
دەستم گەیشتە لای جووتە سێوی
بە خۆشی ماچی کوڵم و لێوم کرد
سێویشم گوشی بە بێ بزێوی
لەگەڵ نیگارا ئاشت و هاوڕازین
دوورم لە قین و تانە و جنێوی
ئەوەی ناحەزی من و یارم بوو
ئەجووڵا وەکوو ئاژەڵی کێوی
ئەم حاڵەم ئێستا لەگەڵ نیگارا
خوایە بیهێڵی بەبێ پەشێوی