دڵ دزین
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
548 مشاهده
ببمە قوربانی دوو کوڵمی جوان و لێوی قرمزیت
تۆ کە پیشەت دڵ دزینە بۆچ دڵی من نادزیت
من سەرم سوڕما لە جوانی سنگ و مەمک و گەردنت
تۆ گوڵی باخی بەهاری یاخۆ خونچەی پایزیت
با هەموو شۆخانی عالەم بێنە لای تۆ بۆ گرەو
تۆ یەکەم جوان دەرئەچی لەم کارەدا قەت نابەزیت
ئاهی پڕ تینی هەناسەم گڕ لە ئەزمەڕ بەر ئەدا
تۆش کە خوێنت هێندە گەرمە قەت لە بەفردا ناتەزیت
من لە گەشتی دەشتی ژینا ئاخری ڕاوت ئەکەم
گیانە ڕاوچی شارەزام من تۆش بە وێنەی مامزیت
خۆزگە بەو ڕۆژەی کەوا لێم تووڕە بووی کاتی بەیان
سەیرە لام بۆچ وا لە ئەسپی هۆش و ژیری دابەزیت
ناحەزانی تۆ لە لای من ئاشکرایە بێ گومان
تۆ گوڵی باخی بەهەشتی یا فریشتەی یولدزیت
«شاریتخلص» تۆ هاوبەزمی یارانی لە باغ و گوڵشەنا
ئاخۆ چی ڕووی داوە ئەمڕۆ بۆ چی سەرسام و کزیت