بەیانی زوو بوو

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  272 مشاهده
چوومە لای نیگار بەیانی زوو بوو
دیدەنی ڕوویم زۆر ئارەزوو بوو
بەڵام داخەکەم لەوێ نەبوو یار
بۆ زیارەتی گۆڕستان چووبوو
لەوێ دانیشتم هەتا هاتەوە
هێندە گریابوو چاوی سوور بووبوو
دڵم هاتە جۆش کە بەم جۆرە دیتم
هۆشم لە بیر و ژیری ماندوو بوو
پرچی شێوابوو بە شان و ملیا
ئەوەی جوان مابوو گەردن و ڕوو بوو
لەگەڵ ئەم شێوەی وا شێواوەشا
بەرامبەر بە من زۆر شیرین خوو بوو