تیری تانە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  295 مشاهده
بۆ تیری تانەی وا بوومە نیشان
تان و پۆی ژینی منی هەڵوەشان
دێوی نەگبەتی سواری شانم بوو
ئەژدەهای خەفەت خۆی بۆ دڵ کشان
ئەو یارە بە من کە فەرمان بدا
بەردی ئەزمڕی بۆ دێنم بە شان
هەرچەند بە تاپۆ هی منیش نییە
پێشکەش ئەکەم «قامیشمکان» و «قەشانمکان»
ئەوانەی کە وا ناحەز بە تۆ بوون
لەبەر بەدکاری هەموو داوەشان
فریشتەی یەزدان ئەمڕۆ تۆیان دی
لە باغی شادی وێنەی گوڵ گەشان