کە تۆ ئەبینم

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  405 مشاهده
کە تۆ ئەبینم یاری بەد میزاج
دڵم لێ ئەدا وەک گونی هەلاج
تۆش من ئەبینی لە بۆ جنێودان
دەم ئەکەیتەوە وەک قاپی گەراج
لەتاو بەدکاریت دەرچووم لە شارا
هەرچیم بوو، نەبوو ڕۆیی بە هەڕاج
ڕووم کردە چۆڵ و چیا و بیابان
تا هاتە ڕێگەم کۆسپی ئیحتیاج
عاشق لە پێناو جوانی دڵدارا
خۆشە بیبەخشێ سامان و خەراج
ئەوەی دڵی تۆی وا لە من ڕەنجان
خوا ڕووی ڕەش کا هەر وەک بنی ساج