لە لایەک

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  431 مشاهده
چاوی ڕەش لایەک کوڵمی گەش لایەک
دڵمیان خستۆتە گێژی دەریایەک
دەریای دڵداری شەپۆل بێ پایان
با فریام کەوێ چەند ئاشنایەک
تا نەخنکاوم با ڕزگارم بێ
لە سەرم دەرکەم هەموو خولیایەک
تەمەنم بەرزە و دڵم نەفامە
دوور بە دوور بەسمە نیوە نیگایەک
تانەی ناکەسان وا پەستی کردووم
خەریکم بڕۆم بۆ سەر چیایەک
لەوێ ئامادەم بە تەنیا بژیم
لە بیر بەرمەوە هەموو هیوایەک