بە تەنیا ئەژیم

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  436 مشاهده
زانیوتە گیانە بە تەنیا ئەژیم
وەک جانەوەری ناو چیا ئەژیم
دوو باڵم هەبوو یەکێکیان شکا
بێ باڵ و پەڕ و بێ پەروا ئەژیم
جاران جار جارە لێمت ئەپرسی
ئێستاش بڕوات بێ بە هیوا ئەژیم
هاوسەری ژینم لەبەر چاو نەما
بە بێ هاوسەر و ئاشنا ئەژیم
کە بێ تاقەت بووم چوومە نەینەوا
لەبەر تاڵی ژین بێ نەوا ئەژیم
سەرمایەی ژینم ئەوەندە کەمە
خەڵک وائەزانێ بە هەوا ئەژیم
چونکە تاریکە سروشتی ژینم
لە ناو ژوورێکا بێ چرا ئەژیم
ئاخۆ تۆ بڵێی خوا دڵخۆشم کا
کە یار بێتە لام بەتەما ئەژیم