ڕووی تۆ تەماشا کا

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  417 مشاهده
هەرچی لە ڕووی تۆ یەک تەماشا کا
لە هەموو جوانان ئەبێ حاشا کا
ئەوەی هەر یەک جار کوڵمی تۆی دیوە
بڕوا بە جوانی هیچ شۆخێ ناکا
هەرکەس ئومێدی گەر هەبێ بە تۆ
پێویستە سەر و ماڵی فیداکا
ئەو جوانەی بڵێ لە تۆ جوانترم
تا حەیای نەچووە ئەبێ هەڕا کا
بەڕاستی خۆشی ژیان ئەبینم
گەر بە من بێت و ماچێ ڕەوا کا
ئەوەی نەبۆتە گیرۆدەی عەشق
یا لە بەندایە یا وا لە خاکا