جوانی تاقانە
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
672 مشاهده
تۆیەک لە جوانی تاق و تاقانەی
یەکەمین گوڵی ئەم گوڵستانەی
تۆیەک خوای جوانی ئەم سەر زەمینەی
لای من پەیکەری سوژدەی زەمانەی
هاتم کە یەک شەو لە لات بمێنم
مایەی دڵشادی بۆ ئەم ژیانەی
لەگەڵ عاشقا بە نرخە هەستت
زۆر دوور لە واتەی بێتام و تانەی
من هەر گەرەکمە گیانەکەم سێ ماچ
لە تۆ کە خاوەن ئەو کوڵمە جوانەی
لە پەروازا بێ گەر بازی ئازا
کە تۆی دی ئیتر ون ئەکا لانەی