ئامادە نییە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  660 مشاهده
ئەمڕۆ دڵ بۆ غەم ئامادە نییە
مەیل و ئارەزووی بە بادە نییە
وا لە مێشکما جووڵاوە هەستم
هەستێکی بەرزە هیچ سادە نییە
بە تیشکی خەیاڵ هاوڕازە یارم
من ئیتر کارم بە زادە نییە
کە لە گوڵزاری ئومێدا ئەژیم
کەیفم لە گەشتی سەر جادە نییە
کە یار سەرچاوەی خۆشی ژینم بێ
پێویستیم ئیتر بە مادە نییە
ئەو دڵشادییە کە پێی بەخشیوم
هەر بەشی خۆمە زیادە نییە
ئەوین ڕووی کردە هەر گیان و دڵێک
خواکردە کاری ئیرادە نییە