بۆ چی لانادا

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  386 مشاهده
یار بۆ لای ئێمە بۆ چی لانادا
غەمی دەروونمان وا بە با نادا
بەڵام ئومێدم زۆرە بە نیگار
هیوای خۆشیمان بە هەوا نادا
ڕووی ڕووناکی یار وەک کارەبایە
کەس شوعلەی گڵۆپ بە چرا نادا
یارم ڕەوشتی پاک و بەڕێزە
جنێو بە دۆست و ئاشنا نادا
ئەوەی لەگەڵ یار لە باغا ژیا
گیانی بۆ بەهەشت بە تەما نادا
هەرکەس بۆ ژیان خەمی خۆیەتی
برا سەرمایەی بە برا نادا