بێ شارەزایی

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  403 مشاهده
لەناو شارا گەڕام بێ شارەزایی
لەبەر ئازاری بێزاری و جودایی
وتم: با سەعاتێ دوور بم لە سەغلەت
تەماشا کەم لە کرداری خودایی
بەڵام لەم گەشتە زۆر سەیرە کە چیم دی
هەژاری، دەردەداری، بێنەوایی
هەموو کەس هەر خەریکی کاری خۆ بوون
لەگەڵ کەسدا کە نەمدی ئاشنایی
وتم: هەر من بە تەنیا ڕەنجەڕۆ نیم
نییە بۆ خۆشی ژین قەت دڵنیایی
ئەوەی لەم ژینە ساتێ خۆشی دەسکەوت
ئیتر نابێ ببێ بەم ساتە بایی