قسەی ناحەق ئەکەی

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  460 مشاهده
گیانەکەم بۆ چی لە دەرحەق من قسەی ناحەق ئەکەی؟
بۆ چی ویژدانی بە نرخت بەم قسانە لەق ئەکەی؟
بۆ کەسان و ناکەسان نەرم و نیان و ڕووگەشی
بۆچی بۆ من ڕۆحی شیرینم لە بەردی ڕەق ئەکەی؟
تێ ئەگەی غەیری غەمی عەشقی ئەتۆی تێدا نییە
گەر دڵ و جەرگ و دەماغیشم بە خەنجەر شەق ئەکەی
چاوی جوانت زۆر بە خۆشی سەیری غەیری من ئەکات
کاتێ سەیری من ئەکەی تۆ چاوەکانت زەق ئەکەی