ماچی ڕوخسار

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  533 مشاهده
ئەو یارە چاوجوانە ماچی ڕوخساری دامێ
لە باخی جوانی سینەی جووتێ هەناری دامێ
گەرچی باران و بەفرە، ئەبارێ قەترە قەترە
بە کوڵم و سنگ و لێوی مژدەی بەهاری دامێ
ئەمشەو لە کاتی مەستی، پیاڵەی گرتە دەستی
چونکە باڵایە هەستی، نەشئەی خوماری دامێ
گەڕام زۆر بە نیهانی، بۆ بادەی کامەرانی
بەڵام پزیشکی نەفام، هات ژاری ماری دامێ
هەموو ئومێدی ژیان، کە دوور بم لە دەرد و لە ژان
یەزدانی چەرخ و زەمان، وەسڵی نیگاری دامێ