دەورانییە وەک هێڵەکی سەودا سەری گێژم

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  1650 مشاهده
دەورانییە، وەک هێڵەکی سەودا، سەری گێژم
بۆیە بە دەقیقی مەسەلە هەرچی دەبێژم
هەر پەرچەم و پێشانییە فیکری شەو و ڕۆژم
هەر گەردەن و زوڵفە ئەمەلی دوور و درێژم
بێ دیدە و دیداری، هەموو خوێنە دەگریێم
یەعنی گوڵ و نەرگس کە نەبێ، لالە دەنێژم
ڕەنگ و ئەسەری شۆڕشی لەعلی نمەکینە
ئەم ئەشکە کە بەم سووریی و سوێرییە دەڕێژم
بێنییەتی تەقبیلی دەمت عاتیلە ڕۆژووم
بێ حەزرەتی میحرابی برۆت باتیلە نوێژم
نالیتخلص وەکوو لالە کە شەهیدی غەم و داغە
لەم باغە بفەرموو کە ئەویش لێرە دەنێژم